کۆماری ئیسلامی لە یانەن فینلانداوە بە لیستی ووڵاتانی سیخوڕی زیاد کرا

پەیامی کورد ... کۆماری ئیسلامی لە یانەن فینلانداوە بە لیستی ووڵاتانی سیخوڕی زیاد کرا
ڕێکخراوی هەواڵگری و ئاسایشی فینلاند (سوپۆ) لە ڕاپۆرتێکی نوێدا بۆ یەکەمین جار بە فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێرانی وەک یەکێک لەو ووڵاتانەی کە چالاکانە سیخوڕی بەسەر فینلەندا دەکات ناساند.
بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی هەواڵی ڕادیۆی ئولیس، ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە کە تاران ڕوانگەیەکی شەڕئەنگێزانەتری لە ڕابردوو گرتووەتەبەر.
سۆپۆ بە ئاماژە بە چالاکییە سیخوڕییەکانی ئێران بە تایبەت بەرامبەر بە پەنابەران هۆشداری دا کە ئەم کردارانە بەشێکە لە ستراتژییەکانی ڕژێمە پاوانخوازەکان بۆ کۆنترۆڵ کردن و چاودێریکردنی نەیارانی لە دەرەوەی ووڵات.
هەروەها ئەو ڕێکخراوە نیگەرانی خۆی لە ئەگەری بەکارهێنانی تۆڕەکانی تاوانی ڕێکخراو وەک هێزی بە وەکالەت بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن لەسەر خاکی فینلەندا دەربڕی.
ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە




