دەرئەنجامە ئابووری و ستراتیژییەکانی کشانەوەی ئەورووپا لە تۆڕی دابینکردنی گازی ڕووسیا

دەرئەنجامە ئابووری و ستراتیژییەکانی کشانەوەی ئەورووپا لە تۆڕی دابینکردنی گازی ڕووسیا
پەیامی کورد   ...   دەرئەنجامە ئابووری و ستراتیژییەکانی کشانەوەی ئەورووپا لە تۆڕی دابینکردنی گازی ڕووسیا

🔹عەلی شیر یەزدانی، توێژەر لە کاروباری نێودەوڵەتی، سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی گازی ئیتاڵیا بە سپۆتنیکی ڕاگەیاندووە : لە هەواڵەکاندا باس لەوە کراوە کە ئیتاڵیا و ووڵاتانی دیکەی ئەورووپی کە هاوردەکردنی گازیان لە ڕووسیا کەم کردەوە یان ڕاگرت، ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی خێرای تێچووی هاوردەکردنی هایدرۆکاربۆن بوونەتەوە.

🔹یەزدانی ئاماژەی بەوەشکرد، گۆڕینی ڕەوتی بۆرییە جێگیرەکان بە ناردنی LNG لە بازاڕی ئازاد بە واتای پێدانی نرخێکی زیاتر و تێچووی ترانزێت و گەڕانەوەی سەرمایەگوزاری بۆ ژێرخانی نوێ. لە ڕووی تەکنیکییەوە، ئەم فشارە کورتخایەنەی تێچوونە بە تایبەتی کاتێک تووند و تیژە کە دابین کردنی بەدیل سنووردار بێت یان کاریگەری گێژاوی ناوچەیی لەسەر بێت. لەم جۆرە هەلومەرجەدا بارگرانی دارایی هاوردەکردن دەگوازرێتەوە بۆ حکوومەت و بەکاربەران.
ئێستا لە ئاستی کارکردندا، کشانەوە لە پشت بەستنی ڕاستەوخۆ بە مۆسکۆ بووەتە هۆی پێکهێنانی وابەستەیییەکی بەدیلێکی بەرچاو بە دابینکەرانی LNG. بە تایبەتی ئەمریکا و قەتەر و بەشێک لە هەناردەکارانی باکووری ئەفریقیا، کە هەم توانای گەیاندن و هەم توانای نرخدانانیان جیاوازە. ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەورووپا لە تۆڕێکەوە کە لەسەر بنەمای گرێبەست و بۆری درێژخایەن دامەزراوە بۆ بازاڕێک کە گرێبەستی نەرمتر و ناجێگیری زیاتری نرخەکانی هەبێت.

یەزدانی ووتی بەم پێیە نەرمی لە دابین کردندا هەیە، بەڵام تێچوون و لاوازی سیاسی دەگۆڕێت. لە درێژخایەندا ژێرخانی لۆجستی و گرێبەستەکانیش ووردە ووردە دەستکاری دەکرێن، بەڵام تا ئەو کاتە تێچووی زیاتر لەسەر بوودجەی نیشتمانی و توانای کێبڕکێی پیشەسازییەکان دەمێنێتەوە.

لە بارودۆخی ئێستای بازاڕی وزەی ئەوروپادا، ڕوانگەیەکی مامناوەند بەڵام دوولایەنە هەیە. لە لایەکەوە شەپۆلێکی وەبەرهێنان و زیادبوونی توانای بەرهەمهێنانی LNG بەتایبەتی لە ئەمریکا و قەتەرەوە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ سەقامگیرکردنی دابینکردن و کەمکردنەوەی ناجێگیری. لە لایەکی ترەوە تا ئەو کاتەی ئەورووپا لە ڕووی پێکهاتەییەوە بەکارهێنانی گازی کەم نەکاتەوە و زیاتر پشت بە وزەی نوێبووەوە و هەڵگرتن ببەستێت، ئەم گۆڕانکارییە لە پشت بەستن بە دابینکردنی ووزە تێچووی زۆری دەوێت و سیاسی دەبێت.

واتە تا ئەو کاتەی بازاڕە کێبڕکێکارەکان و ژێرخانی ناوخۆیی بە تەواوی بەدی نەهێندرێت، گەرەنتی سەربەخۆیی ستراتیژی خوازراو ناکات. ئەنجامی پراکتیکی سیاسەتی گەمارۆی سووتەمەنی ڕووسیا بۆ ئەورووپا تێکەڵەیەک لە کەمبوونەوەی پشت بەستن بە مۆسکۆ و زیادبوونی فشاری ئابووری و وابەستەیی نوێ بە ئەکتەرە دەرەکییەکان.

ئەم بابەتە 23 جار خوێندراوەتەوە