دەسەڵاتی ئێران بەئەنقەست زەینەب جەلالیانی لە وەرگرتنی چارەسەری بێبەش کردووە

دەسەڵاتی ئێران بەئەنقەست زەینەب جەلالیانی لە وەرگرتنی چارەسەری بێبەش کردووە
پەیامی کورد   ...   دەسەڵاتی ئێران بەئەنقەست زەینەب جەلالیانی لە وەرگرتنی چارەسەری بێبەش کردووە

کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و زیندانییانی سیاسی پێشوو لە نامەیەکدا باسیان لە دۆخی جەستەیی زەینەب جەلالیان كردووە.

واژووکاران ڕایانگەیاندووە ناوبراو تووشی چەندین کێشەی وەك نەخۆشییەکانی گورچیلە و هەرسکردن و بینایی، هەروەها خوێن بەربوون بووە کە بەهۆی ڕیشاڵی منداڵ دانەوە درووست بووە و هۆشداریشیان داوە کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی منداڵدانی هەیە.

سەرەڕای چەندین نەخۆشیی چارەسەرنەکراوی ناوبراو، بەرپرسانی ڕێژیم تا ئێستا ڕێگریان لە دەستڕاگەیشتن بە چاودێری پزیشکی شیاو کردووە.

لە نامەكەدا هاتووە کە کاربەدەستانی ڕێژیم چارەسەری جەلالیانیان بە مەرجی واژووکردنی "تۆبەنامە" گرێ داوە و ئەم فشارەش بەشێکە لە سیاسەتی ناچارکردنی زیندانییانی سیاسی بۆ بێدەنگکردن و تۆبەکردنی زۆرەملێ.

هەروەها باسیان لەوە کردووە کە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هۆشدارییان سەبارەت بە دۆخی تەندرووستی ناوبراو داوە و داوای گواستنەوەی دەست بەجێی بۆ نەخۆشخانەیەکی مەدەنی و سەربەخۆیان کردووە.
 

ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە