ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل : ناردنی ١٠٠ کەسی بیانی مووساد بۆ ئێران لە سەرەتای شەڕی ١٢ ڕۆژەدا 

ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل : ناردنی ١٠٠ کەسی بیانی مووساد بۆ ئێران لە سەرەتای شەڕی ١٢ ڕۆژەدا 
پەیامی کورد    ...   ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل : ناردنی ١٠٠ کەسی بیانی مووساد بۆ ئێران لە سەرەتای شەڕی ١٢ ڕۆژەدا 

کاناڵی ١٣ی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە مووساد لە سەرەتای شەڕی ١٢ ڕۆژەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دا، نزیکەی ١٠٠ کەسی بیانی شارەزی ڕەوانەی ئێران کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، مووساد هەروەها سیستەمی مووشەکی قورسی، هەریەک بە کێشی چەند سەد کیلۆگرامی، هێناوەتە ئێران و لەوان بۆ بە ئامانجگرتنی سیستەمی مووشەکی و بەرگری کۆماری ئیسلامی كەڵكی وەرگرتووە.

ئەو كاناڵە ئیسرائیلی یە هەروەها ڕایگەیاند: ئەو ئۆپراسیۆنەی باسی لێوە دەکرێت بە گەورەترین ئۆپراسیۆنی مووساد تا ئێستا دادەنرێت و زۆر ئاڵۆز بووە، چوونکە ئەو کەسانەی نێردراون، ئیسرائیلی نەبوون و مووساد ناچار بووە بۆ كار كردنی ئەوان بە سیستەمی مووشەکی پێشکەوتوو ڕاهێنانیان پێ بكات.
 

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە