دەسەڵاتی دادوەری فەڕەنسا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەشار ئەسەد دەرکرد

دەسەڵاتی دادوەری فەڕەنسا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەشار ئەسەد دەرکرد
پەیامی کورد   ...   دەسەڵاتی دادوەری فەڕەنسا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەشار ئەسەد دەرکرد

دەسەڵاتی دادوەری فەڕەنسا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا دەرکرد بە تۆمەتی هاوبەشی کردن لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ، بەتایبەتی لە پەیوەندی لەگەڵ کوشتنی کەسێک کە لە ساڵی ٢٠١٧دا کەسێکی خاوەن ڕەگەزنامەی هاوبەشی فەڕەنسی و سووریایە لە پارێزگای دارا لە باشووری سووریا.

بە پێی هەواڵەکان ، دادوەرانی فەڕەنسا لێکۆڵینەوەیان لەم بابەتە دەستپێکردووە و گومانیان هەیە کە بەشار ئەسەد دەستی هەبێت لە کوشتن و هێرشەکانی سەر خەڵکی مەدەنی.

هەر لەو پێوەندییەدا ڕۆژنامەی "لۆ پاریزیان" بڵاویکردەوە، ئەو پیاوە تەمەن 59 ساڵە لە مانگی حوزەیرانی 2017 لەکاتی تۆپبارانکردنی ماڵەکەی لە شاری دارا لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانی سوپای سووریاوە کوژراوە.

بەگوێرەی لێکۆڵەران، ڕۆژنامەکە نووسیویەتی، دەسەڵاتدارانی دادوەری فەڕەنسا پێیان وایە بەشار ئەسەد فەرمانی هێرشکردنە سەر ماڵەکەی داوە و ئامرازی پێویستی بۆ جێبەجێکردنی دابینکردووە.

شایانی باسە لە ساڵی ٢٠٢٣ دەسەڵاتدارانی دادوەری فەڕەنسا فەرمانی دەستگیرکردنیان لە دژی ئەسەد دەرکرد وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەکان لە هێرشە کیمیاییەکان لە مانگی ئابی ٢٠١٣ بە تایبەتی لە ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵات لە نزیک دیمەشق.

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە