وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سێ ئه‌رك و كاری له‌پێشینه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئاشکرا کرد
پەیامی کورد ... وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سێ ئه‌رك و كاری له‌پێشینه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئاشکرا کرد
ماركۆ ڕوبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، سێ ئه‌رك و كاری له‌پێشینه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی و ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی كه له ماوه‌ی داهاتوودا په‌یڕه‌و ده‌كرێن دیاریكرد، كه بریتی له سه‌لامه‌تتر و خۆشگوزه‌ران تر و به‌هێزتركردنی ئه‌مریكا.
ماركۆ ڕوبیۆ له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕێنمایییه‌كی پێداوه كه به‌رژه‌وه‌ندییه سه‌ره‌كییه نیشتمانییه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك ئه‌ركێكی گه‌وره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه دابنێت، هه‌ر دۆلارێك كه خه‌رج ده‌كرێت، هه‌مو به‌رنامه‌یه‌ك كه پاره‌ی بۆ دابین ده‌كرێت و هه‌مو سیاسه‌تێك كه په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ره‌چاو بكرێن.
جه‌ختیكرده‌وه كه "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه داهێنه‌رتر و چالاكتر بونیات ده‌نێت، ئه‌مه پێویستی به "گۆڕینی هه‌ندێك كاری له‌پێشینه و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرینگی‌دان به هه‌ندێك پرس و نه‌هێشتنی هه‌ندێك ئه‌رك" ده‌بێت.
ماركۆ ڕوبیۆ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كاری له‌پێشینه‌مان كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆچی به‌كۆمه‌ڵ و پاراستنی سنووره‌كان ده‌بێت، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه چیتر به‌شداری هیچ چالاكیه‌ك ناكات كه كۆچی به‌كۆمه‌ڵ ئاسان بكات یان هان بدات، په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیشمان له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دیكه‌دا له پێشینه‌ی كاره‌كانی پاراستنی سنووره‌كانی ئه‌مریكا و وه‌ستاندنی كۆچبه‌ری نایاسایی و ناسه‌قامگیری و دانووستان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی نایاسایی له پێشینه‌دا ده‌بێت".
باسی له‌وه‌ش كرد، "واز له ته‌ركیزكردن بێنن له‌سه‌ر پرسه سیاسی و كلتوورییه‌كان كه له ناوخۆدا دابه‌شكاری درووست ده‌كه‌ن و له ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتیش ناپه‌سه‌ندن، ئه‌مه‌ش ڕێگه‌مان پێده‌دات سیاسه‌تێكی ده‌ره‌كی پراكتیكی به هاوكاری له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دیكه ئه‌نجام بده‌ین بۆ پێش خستنی به‌رژه‌وه‌ندییه سه‌ره‌كییه نیشتمانییه‌كانمان".
ماركۆ ڕوبیۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو و، "هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی خراپه‌كارانه له سه‌رده‌می جه‌نگی سارده‌وه فراوانتر و گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ردا هاتووه و ده‌بێت كاره له‌پێشینه‌كان به‌ڕاستی جێبه‌جێ بكه‌ین".
ماركۆ ڕوبیۆ ده‌شڵێت، "ئه‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه‌ی كه من سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌م، پشتگیری و به‌رگری له مافی ئه‌مریكییه‌كان ده‌كات بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین، هه‌روه‌ها كۆتایی به هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك ده‌هێنێت كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ببێته هۆی سنوورداركردنی گه‌لی ئه‌مریكا".
ماركۆ ڕۆبیۆ له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا ووتی، كارنامه‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی ترهامپ "ڕێنمایی ده‌بێت بۆ دووباره گرینگی‌دان به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی ئه‌مریكا"، هه‌روه‌ها كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گرووپی دیپلۆماسی ئه‌مریكی بتوانێت ئه‌ركه‌كه‌ی به‌هێزتر بكات بۆ "ئه‌مریكایه‌كی سه‌لامه‌تتر، به‌هێزتر و خۆشگوزه‌رانتر، له ناوه‌ڕاستی كێبڕكێی نێوان زلهێزه‌كانی جیهاندا".