سوودانی و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا سەبارەت بە گەراندنەوەی کۆچبەران کۆدەبنەوە
پەیامی کورد ... سوودانی و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا سەبارەت بە گەراندنەوەی کۆچبەران کۆدەبنەوە
بەرەبەیانی دوێنێ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیان و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ کیر ستارمر سەرۆک وەزیرانی ئەو ووڵاتە کۆببێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی بلوومبێرگ بڵاویکردووەتەوە، پرسی سنووردانانی کۆچی نایاسایی بۆ ووڵاتەکەی لەلای ستارمەر لە پێشەنگی ئامانجەکانیەتی و دەیەوێت لەرێگای رێکەوتنێکەوە چارەسەری هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی کۆچبەری نایاسایی کە بەشێکی زۆریان لە عێراقەوەن چارەسەربکات.
بەپێی داتاکانی بلوومبێرگ، لە سەرەتای ساڵی 2020 تا مانگی ئەیلوولی 2024 16 هەزار و 499 کۆچبەری عێراقی بە رێگای ئاوی خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا کە دەکاتە 12% ی کۆی کۆچبەرانی ووڵاتەکە.
بەپێی ڕاگەێندراوی حکوومەتی بەریتانیا، ئەمڕۆ سوودانی و ستارمەر رێکەوتن دەربارەی پرسی کۆچبەرانی نایاسایی قسە و باس دەکەن، لەدوای ئەوەش بە شێوەی تەواوەتی رێکارەکانی ناردنەوەی ئەو پەنابەرە عێراقییانەی مافی پەنابەریەتییان لە ووڵاتەکەدا نییە دەست پێدەکەن و رەوانەی ووڵاتەکەیان دەکرێنەوە.