نیگەرانی ئیسرائیل لە چالاکییەکانی حیزبۆڵڵا لە لوبنان

 نیگەرانی ئیسرائیل لە چالاکییەکانی حیزبۆڵڵا لە لوبنان
پەیامی کورد   ...   نیگەرانی ئیسرائیل لە چالاکییەکانی حیزبۆڵڵا لە لوبنان

دنی دنوون، باڵوێزی ئیسرائیلی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نامەیەکدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش نیگەرانیی خۆی لەمەڕ نەگرتنی هەنگاوی پێویست لە لایەن هێزەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ پێشگرتن لە ڕۆیشتنی پارە و چەک بۆ گرووپە بە وەکالەتەکانی کۆماری ئیسلامی دەربڕی. ڕوونیشی کردەوە کە لە کاتی کشانەوەی ووردە ووردەی هێزەکان
 لە باشووری لوبنانەوە، حیزبۆڵڵا هەوڵ دەدات بە هاوکاری ئێران خۆی ڕێك بخاتەوە.

دنوون ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای ڕێککەوتنی ئاگربەستەوە، چەندین هەوڵی دارایی و ناردنی چەک بۆ حیزبۆڵڵا دراوە. بەپێی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حیزبۆڵڵا، پێویستە هێزەکانی هەردوولا لە ناوچەی باشووری لوبنان بکشێنەوە و هێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و سوپای لوبنان وەک جێگرەوە جێگیر بکرێن.
 

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە