سوپای ئیسرائیل : لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ٢٥٠ ئامانجی تیرۆریستی لە کەرتی غەززە بۆردوومان كران

پەیامی کورد ... سوپای ئیسرائیل : لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ٢٥٠ ئامانجی تیرۆریستی لە کەرتی غەززە بۆردوومان كران
لە درێژەی ئۆپراسیۆنە سەربازییە بەرفراوانەکەی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی ٢٥٠ ئامانجی سەر بە گرووپە تیرۆریستییەکان لەوان حەماس و جیهادی ئیسلامی کراونەتە ئامانج.
بە ووتەی سوپای ئیسڕائیل، ئەم هێرشانە بە بەشداری یەکەکانی ئۆپراسیۆنی ٩٨، ٣٦، ١٦٢، ١٤٣ و ٩٩ و بە ڕێنمایی هەواڵگری وورد لەلایەن سوپا و دەزگای هەواڵگری ناوخۆیی شین بێت ئەنجام دراون.
سوپای ئیسڕائیل دەڵێت; ئەم هێرشانە بە ئامانجی لەناوبردنی توانای ئۆپراسیۆنی گرووپە تیرۆریستییەکان لە غەززە و ڕێگری کردن لە هێرشەکانی داهاتوو لە دژی خەڵکی سڤیلی ئیسرائیل كراوە. سەرچاوە فەلەستینییەکان تا ئێستا بە فەرمی سەبارەت بەم هێرشانە و ئەگەری زیانەكان كاردانەوەیان نەبووە.
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە




