عێراقچی : دەبێت ئەمریکا و ئیسرائیل شێت بن بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان
پەیامی کورد ... عێراقچی : دەبێت ئەمریکا و ئیسرائیل شێت بن بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان
وەزیری دەرەوەی ئێران ووتی : ئێمە بە ڕوونی وتوومانە کە هەر هێرشێک بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان ڕووبەڕووی ووڵامێکی دەست بەجێ و یەکلاکەرەوە دەبێتەوە، بەڵام پێم وانییە ئەوان کارێکی هێندە شێتانە بکەن. "ئەم ڕووداوە هەموو ناوچەکە دەکاتە کارەساتێکی زۆر خراپ".
لە چاوپێکەوتنێکدا عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کاردانەوەی بەرامبەر بە خواستی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی نوێی ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نیشان دا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی سکای نیوز، دوابەدوای قسەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا کە وتی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران "باشە" دەبێت، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا ووڵامی دایەوە و ووتی "بەدڵنیایی یەوە بەس نابێت و دۆخەکە بەرەو خراپتر دەچێت". " "ئێستا زۆر قورسترە لە پێشوو."
لە ساڵی ٢٠١٨دا، ترامپ لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران لەگەڵ زلهێزەکانی جیهان، لەنێویاندا ئەمریکا، کشایەوە، بە بیانووی ئەوەی کە ئەو ڕێککەوتنە ناتەواوە، بە گرتنەبەری سیاسەتی "هەڵمەتی زۆرترین فشار"، سزاکانی پێشووی دژ بە ئێران کە لە ژێر ڕێکەوتنی... مامەڵەی لەگەڵ دا کرد و سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند.
عێراغچی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕێکی زمانی ئینگلیزی سەبارەت بە هەڕەشەکان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، جەختی لەوە کردەوە: بە ڕوونی ڕامانگەیاندووە کە هەر هێرشێک بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان بە ووڵامێکی خێرا و یەکلاکەرەوە بەرەوڕووی دەبێتەوە. بەڵام پێموانییە شتێکی وا شێتانە بکەن. ئەمەش هەموو ناوچەکە دەگۆڕێت بۆ کارەساتێکی زۆر خراپ.