فەرماندەی باڵای تۆپخانەکانی حیزبۆڵڵا لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل دا کوژرا

پەیامی کورد ... فەرماندەی باڵای تۆپخانەکانی حیزبۆڵڵا لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل دا کوژرا
کەناڵی جەزیرە لە هەواڵێکی بەپەلەدا بڵاویکردەوە، محەمەد عەدنان مەنسوور، فەرماندەی تۆپخانەکانی حزبۆڵڵای لوبنان لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن داگیرکەرانی قودس ەوە کوژراوە.
بەگوێرەی ئەو دەزگای میدیاییە، سوپای ئیسرائیل لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە: محەممەد عەدنان مەنسوور، فەرماندەی تۆپخانەکانی حێزبۆڵڵا دوای ئەوەی لە ناوچەی تەیبە لە باشووری لوبنان کرایە ئامانج، و کوژرا.
لە هێرشێکی ووردی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن سوپای ئیسرائیل ەوە، محەممەد عەدنان مەنسوور، فەرماندەی تۆپخانەکانی ناوچەی تەیبەی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی حیزبۆڵڵا کوژرا.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پێشتر ڕاگەێندرابوو کە لە کاتی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆسەر ناوچەی تەیبە لە باشووری لوبنان لانیکەم کەسێک کوژراوە.
ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە




