لائۆس دوای بەرزکردنەوەی باج لەلایەن ترامپ ەوە هەوڵ دەدات قاوەیەکی زیاتر بۆ ڕووسیا هەناردە بکات

لائۆس دوای بەرزکردنەوەی باج لەلایەن ترامپ ەوە هەوڵ دەدات قاوەیەکی زیاتر بۆ ڕووسیا هەناردە بکات
پەیامی کورد   ...   لائۆس دوای بەرزکردنەوەی باج لەلایەن ترامپ ەوە هەوڵ دەدات قاوەیەکی زیاتر بۆ ڕووسیا هەناردە بکات

🔸 سەرۆکوەزیرانی لائۆس سۆنێکسی سیفاندۆن بە ئاژانسی ئانا نۆڤۆستی ڕاگەیاندووە، ڕەنگە لائۆس بەشێک لە هەناردەکردنی قاوە لە ئەمریکاوە ئاڕاستە بکاتەوە بۆ ڕووسیا دوای بەرزکردنەوەی باج لەلایەن ترامپ ەوە.
سیفاندۆن لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری ڕۆژهەڵات ووتی : لە ناو ئەو کاڵایانەی کە لائۆس دابینی دەکات بۆ ئەمریکا بەڵام دەتوانێت بۆ ووڵاتانی دیکە دابینی بکات بەرهەمی کشت وکاڵی وەک قاوە هەیە، ئێمە لە ئێستادا قاوە بۆ ئەمریکا دابین دەکەین، بەڵام قاوە بۆ ڕووسیاش دابین دەکەین، ئێستاش ڕەنگە قەبارەی ئەو پێداویستی یانە زیاد بکات.

🔸 هەروەها زیادی کرد : ئەگەر باجەکانی ئەمریکا بەرهەمەکانمان زۆر گران بکەن و لە لائۆس ەوە کڕینی خۆیان ڕابگرن، ئێمە قەبارەی پێداویستییەکان بۆ ڕووسیا زیاد دەکەین.

ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە