لەگەڵ شەرعیەت و حکومەت و پلانی سوپاین

ئیلیا هانکاش پەرلەمانتاری لوبنان لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی "ئەگەر چەکەکانی حیزبوڵڵا توانای ڕاگرتنی ئیسرائیلیان هەبووایە، ئەوا ڕایاندەگرت، ئەگەر توانای ڕزگارکردنی پێنج خاڵەکەیان هەبووایە، ئەوا ڕزگاریان دەکرد، ئەگەر ئەو چەکانە توانای ڕێگریکردنیان لە هێرشەکان هەبووایە، ئەوا ڕێگرییان لێدەکرد".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بتوانین چەک بەکاربهێنین بۆ ئاوەدانکردنەوەی باشوور و پاراستنی لە وێرانکاری زیاتر، ئەوا کارەکە دەستیپێکردبوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، "کاتی ئەوە هاتووە حزبوڵڵا بزانێت پێش ئەوەی شەڕی پشتیوانی ڕابگەیەنێت، هیچ داگیرکارییەک نەبووە و باشووریش لەناونەچووە".
لە کۆتاییدا وتی "هەموومان لەگەڵ ئێوەین، لەگەڵ شەرعیەت و حکومەت و پلانی سوپا".
لینا ڕەشید- لوبنان
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




