کۆمەڵێک وەزیر دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیرانیان جێهێشت

کۆمەڵێک وەزیر دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیرانیان جێهێشت

محەممەد حەیدەر وەزیری کار و ڕاکان ناسرەدین وەزیری تەندروستی و تامارا زین وەزیری ژینگە و یاسین جابر وەزیری دارایی ژووری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆشکی بابدە دوای چوونە ژوورەوەی فەرماندەی سوپا ڕۆدۆلف هایکل بەجێهێشت.

هەروەها فادی مەکی وەزیری گەشەپێدانی کارگێڕی دانیشتنەکەی بەجێهێشت.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو پێنج وەزیرە لە ژوورێکی لاوەکی کۆشکی باعبدە دانیشتوون و چاوەڕێی ئەوە بوون فەرماندەی سوپا لە خستنەڕووی پلانی چەکداماڵین تەواو بکات.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە چاوەڕوانییەکان لە شەوی ڕابردووەوە ئەوەیە کە ئەگەر وەزیرە شیعەکان بکشێنەوە، دانیشتنەکە بە ڕەچاوکردنی پلانی سوپا و ڕێککەوتن بۆ بەردەوامبوون لە گفتوگۆکردن لەسەری بەبێ پەسەندکردنی کۆتایی دێت.

لینا ڕەشید - لوبنان

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە