لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەت دا لە باشووری سووریا ; هێزەکانی ئیسرائیل تیمێکی ئۆپراسیۆنی سەر بە سوپای قودسی ئێرانیان دەستگیر كرد

پەیامی کورد ... لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەت دا لە باشووری سووریا ; هێزەکانی ئیسرائیل تیمێکی ئۆپراسیۆنی سەر بە سوپای قودسی ئێرانیان دەستگیر كرد
هێزەکانی تیپی (٣) "ئەلکساندرونی" بە هاوکاری لەگەڵ ئەفسەرانی مەیدانی یەکەکە، شەوی ڕابردوو ئۆپراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی تیمێك كە لە لایەن سوپای قودسی ئێران ەوە سەرپەرستی دەكرێن لە ناوچەی "تل كودنا" لە باشووری سووریە ئەنجام دا.
بۆ جاری دووەم لە ماوەی یەك هەفتەی ڕابردوودا، هێزەکانی لەشكر ئۆپراسیۆنێکی شەوانە و ووردیان ئەنجام دا و چەند كەسێكی هەڕەشەئامێزیان لە ناوچەکە دەستگیر كرد.
هێزەکانی لەشكری ٢١٠ بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی ئیسڕائیلی و پێشگرتن لە چالاكی هەر گرووپێكی تیرۆریستی لە ناوچەكەدا جێگیر كراون.





