ماکرۆن : تا ساڵی ٢٠٢٧ لە پۆستەکەم دەرناچم

ماکرۆن : تا ساڵی ٢٠٢٧ لە پۆستەکەم دەرناچم
پەیامی کورد   ...   ماکرۆن : تا ساڵی ٢٠٢٧ لە پۆستەکەم دەرناچم

ئیمانۆئێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا ڕایگەیاند، ئەو ئەرکەی کە پێیدراوە بۆ ماوەی پێنج ساڵە و تا کۆتایی خولەکەی کە لە ساڵی 2027 تەواو دەبێت لە پۆستەكە دەمێنێتەوە و لە ڕۆژانی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی نوێ هەڵبژێرێت، هەروەها دەشڵێت، "ئەوانەی متمانەیان لە سەرۆك وەزیران سەندەوە تەنها بیر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەکەنەوە".

ئیمانۆئێل ماکرۆن، ئەمشەو لە وتارێکی 10 خولەکیدا ڕایگەیاند، تا کۆتایی خولی سەۆكایەتیەکەی، لە مانگی (ئایار/5)ی ساڵی 2027 لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە، ئەوەش دوای لێسەندنەوەی متمانە لە حکوومەتەکەی میشێل بارنیەرس سەرۆك وەزیران لەلایەن پەرلەمانی فەڕەنساوە.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو ئەرکەی کە پێ یسپێردراوە، بۆ ماوەی پێنج ساڵە و تا کۆتایی بەدەوام دەبێت، هەروەها بەنیازە لە ڕۆژانی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی نوێ هەڵبژێرێت، ئەوانەی متمانەیان لە سەرۆك وەزیران سەندەوە تەنها بیر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەکەنەوە. 

ئەوە لەكاتێكدایە ئەنجوومەنی نیشتیمانی لە فەڕەنسا چوارشەممە، پێشنیاری لێسەندنەوەی متمانە لە حکوومەتی میشێل بارنیەری پەسەند کرد کە لەلایەن هاوپەیمانی نوێی بەرەی جەماوەرییەوە پێشکەش کرابو، به‌وه‌ش بوە یه‌كه‌م حكوومه‌تی فەڕه‌نسا له‌دوای ساڵی 1961ه‌وه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ متمانه‌ی لێوه‌رگیرابێته‌وه‌.

ئەنجوومەنی نیشتمانی فەڕەنسا به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر بوودجه‌ی 2025 بڕیاریدا دەنگدان بۆ لێسەندنەوەی متمانە بە حکومەتی میشێل بارنیەر به‌ڕێوه‌بچێت، بەوەش دوەم گەورەترین دەسەڵاتی ئابووری ناو یەکێتی ئەورووپا كەوتە ناو  قەیرانێکی سیاسی قووڵەوە کە مەترسی لەسەر توانای یاسادانان و کۆنترۆڵکردنی کورتهێنانی گەورەی بوودجە درووست دەکات.

ئەم بابەتە 35 جار خوێندراوەتەوە