ماکرۆن جەخت لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە لوبنان دەکاتەوە
پەیامی کورد ... ماکرۆن جەخت لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە لوبنان دەکاتەوە
لە سەردانەکەیدا بۆ بەیرووت، ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا جەختی لە خێراکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست کردەوە. ڕێککەوتنەکە ئاماژە بە کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئیسرائیل دەکات لە باشووری لوبنان تا ٢٦ی جانیوەری و هەروەها سوپای لوبنان ئەركدار بە قۆرخکارییەکی تەواو لەسەر چەک وچۆڵ دەكا.
ماکرۆن لەم پێوەندییەدا ڕایگەیاند: "پێویستە بە شێوەیەکی جیددی بەدواداچوون بۆ کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئیسرائیل و قۆرخکاری چەک لەلایەن سوپای لوبنانەوە بکرێت" کە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاماژەیە بۆ داماڵینی چەک لە تاقمی تیرۆریستی حیزبۆڵڵا.
جگە لەوەش ماکرۆن جەختی لە پێویستی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی لوبنان کردەوە و ڕایگەیاند کە لە چەند هەفتەی داهاتوودا کۆنفرانسێک لە پاریس بۆ کۆکردنەوەی پارەی پێویست بۆ پڕۆژەکە بەڕێوە دەچێت.
ئەم بابەتە 39 جار خوێندراوەتەوە