نیگەرانی ئەمریکییەکان لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران؛ ٥٧%پشتگیری لە کردەوەی سەربازی دەکەن

پەیامی کورد ... نیگەرانی ئەمریکییەکان لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران؛ ٥٧%پشتگیری لە کردەوەی سەربازی دەکەن
ڕاپرسییەکی نوێی دامەزراوەی ڕاسمووسن دەریدەخات کە ٥٧٪ی دەنگدەرانی ئەمریکی پشتیوانی لە کردەوەی سەربازی دژ بە ئێران دەکەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە ٧٧%ی بەشداربووان لە ئەگەری بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە ڕادەبەدەر نیگەرانن.
بەگوێرەی ڕاپرسییەکە، ٤٤%ی دەنگدەران ڕایانگەیاندووە کە "لەڕادەبەدەر نیگەرانن" و ئەگەر دانووستانەکان لەگەڵ تاران شکست بهێنن، ٥٧%ی دەنگدەران کردەوەی سەربازی بە بژاردەیەکی پێویست دەزانن. لەو ژمارەیەش ٢٨%ی بە تووندی پشتگیری هێرشەکە دەکەن.
لەبەرامبەردا ٣٠%ی دژی کردەوەی سەربازین، کە ١٧%یان بەتووندی دژایەتی دەکەن. هەروەها ١٣%ی گومانیان لەو بارەیەوە دەربڕیوە.
ڕاپرسییەکە لە نێوان ٢٩ تا ٣١ی بانەمەڕی ئەمساڵ بە بەشداری هەزار و ١٠٧ کەس ئەنجام دراوە.
ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە




