هاکان فیدان باسی گێرەوکێشەکانی لەگەڵ ئەمریکا دەخاتەڕوو
پەیامی کورد ... هاکان فیدان باسی گێرەوکێشەکانی لەگەڵ ئەمریکا دەخاتەڕوو
هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند، ناكۆكی له‌نێوان توركیا و ئه‌مریكادا هه‌یه سه‌باره‌ت به هه‌ندێك پرسی ناوچه‌یی، دیارترینیان دۆسیه‌ی سووریایه.
هاكان فیدان دووشه‌ممه له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی توركیادا ووتی، "له قۆناغی نوێ‌دا بێ گومان له ئاستی باڵادا به‌رده‌وام ده‌بین له هاوكاری نزیك له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی دۆناڵد ترامپ".
ووتیشی، "وه‌ك ده‌زانن ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی دێرینیمان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریكا هه‌یه، به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌كانمان له هه‌موو پرسه‌كاندا یه‌كسان نین، پرسگه‌لێك هه‌ن كه بۆچوونمان له‌سه‌ریان جیاوازه، به تایبه‌ت بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كان به‌ڵام ڕێبازێك هه‌یه بۆ كرده‌وه كه ووڵاتانی پێگه‌یشتوو ده‌بێت پابه‌ندبن پێیه‌وه، واته ده‌بێت پرسه كێشه‌داره‌كان په‌راوێز بخرێن".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا كێشه‌ی جیددیمان هه‌یه كه سیاسه‌تی ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و هیوادارین له‌م قۆناغه نوێیه‌دا بگه‌ینه به‌رزترین ئاستی لێكتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به سووریا و شه‌ڕی تیرۆر و ئاسایشی ووڵاتانی ناوچه‌كه و كاریش بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین".
له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا، توركیا زیاتر له جارێك جه‌ختی له نیازی خۆی بۆ "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر" له سووریا كرده‌وه، ئه‌مه‌ش به ئاماژه‌دان به یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) كه ئانکارا خستوویه‌تیه لیستی تیرۆره‌وه، له هه‌مان كاتدا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كه گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی ئه‌مریكایه له سووریا به‌ڵام توركیا خستویه‌تیه لیستی تیرۆره‌وه.