پاڤێل دۆرۆف : گراک ئەی ئای دێت بۆ تێلێگرام

پەیامی کورد ... پاڤێل دۆرۆف : گراک ئەی ئای دێت بۆ تێلێگرام
پاڤێل دۆرۆف بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێلێگرام لە پۆستێکدا لە کەناڵی تێلێگرامی خۆی ڕایگەیاند کە لە هاوینی ئەمساڵەوە بەکارهێنەرانی ماسنجەرەکە دەتوانن دەستیان بە Grac AI بگات. بەپێی ئەو پۆستە، دۆرۆف و ئیلۆن ماسک ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی بۆ ماوەی ساڵێک دەستڕاگەیشتن بە چات بۆتی گراک بۆ بەکارهێنەرانی تێلێگرام دابین بکەن.
بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان دۆرۆف و ئیلۆن ماسک، کۆمپانیای تێلێگرام 300 ملیۆن دۆلاری کاش و پشکی xAI وەردەگرێت. جگە لەوەش کۆمپانیای تێلێگرام 50%ی داهاتی فرۆشتنی بەشداریکردنی xAI وەردەگرێت.
ئەم بابەتە 21 جار خوێندراوەتەوە




