پێشهاتەکانی ناوچەکە هیچ پەیوەندییەکیان بە پرسی ئەتۆمی ئێران ەوە نییە
پەیامی کورد ... پێشهاتەکانی ناوچەکە هیچ پەیوەندییەکیان بە پرسی ئەتۆمی ئێران ەوە نییە
تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی ڕایگەیاند: پێشهاتە ناوچەییەکان هیچ پەیوەندییەکیان بە پرسی ئەتۆمی و مەلەفی دانوستانەکانی ئێرانەوە نییە. لە ڕووی فۆرمی دانوستانەوە، ئەورووپایی و ڕووسییەکان هاوڕا نین.
ئەگەر ئێمە سزاکان چارەسەر بکەین و کێشەی FATF بمێنێتەوە، کێشەکان بە تەواوی چارەسەر نابن.
هەوڵ دەدەین باشترین پەیوەندیمان لەگەڵ هەموو دراوسێیەکانمان هەبێت. تا ئێستا ڕوون نییە سیاسەتی ترامپ بەرامبەر ئێران چییە و دەبێت چاوەڕێ بین تا ئەو سیاسەتە ڕوون دەبێتەوە. ئێمە لە پەیوەندی و ڕاوێژکاری داین سەبارەت بە سیاسەتەکانی ترامپ بەرامبەر بە ئێران. تا ئێستا هیچ پەیامێک لەگەڵ ئیدارەی ترامپ ئاڵوگۆڕ نەکراوە.
ئێمە پارەمان نییە کە گەمارۆکانی ووڵاتانی تر بلۆک کراوە. ئێمە لە ڕێگەی نێوەندگرانەوە بۆچوونەکانمان گەیاندووەتە دەسەڵاتدارە نوێیەکانی سووریا.
ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە