پەیامێکی زۆر گرینگ لە لایەن ئێدی کۆهێن شرۆڤەکاری سیاسی بەناوبانگی ئیسرائیلی سەبارەت بە کورد و دەوڵەت بوونی
پەیامی کورد ... پەیامێکی زۆر گرینگ لە لایەن ئێدی کۆهێن شرۆڤەکاری سیاسی بەناوبانگی ئیسرائیلی سەبارەت بە کورد و دەوڵەت بوونی
ئێدی کۆهین شرۆڤەکاری سیاسی ئیسرائیلی و لێکۆڵەرێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە بەزۆری بە هەڵوێستە مشتومڕئاوییەکانی لەبارەی پرسە ناوچەییەکان ناسراوە. ناوبراو لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەرکی دۆناڵد ترامپ پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردستانە.
دەقی تەواوی ئەم تویتە بەم شێوەیەیە:
کوردانی سووریا، عێراق، ئێران و تورکیا
ئەی کورد لە خەو هەڵسە...
پێویستە ئەرکی ترامپ بۆ گەیشتن بە ئامانجە ڕەوا و دادپەروەرەکانت و درووستکردنی ووڵاتێک و مافی چارەنووسی خۆت بەکاربهێندرێت.
مەڵێ شاخ تەنها هاوڕێی تۆیە. ئیسرائیل خواستێکی بەهێزی هەیە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی.
بژی ووڵاتی سەربەرزی کوردستان".
هەروەها کۆهین چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە لە دوو ساڵی یەکەمی ئیدارەی ترامپ دا دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکدەهێندرێت.
ئەم بابەتە 48 جار خوێندراوەتەوە