کوژرانی فەرماندەیەکی دیكەی حیزبۆڵڵای لوبنان لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان
پەیامی کورد ... کوژرانی فەرماندەیەکی دیكەی حیزبۆڵڵای لوبنان لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان
لە درێژەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیل بۆسەر لوبنان، ڕۆژی شەممە ٣ی خەزەڵوەر، زین ئەلعابدین حسێن فتوونی، فەرماندەی هێزەکانی ڕزوانی سەر بە گرووپی تیرۆریستی حیزبوڵڵا لە هێرشێکی ئاسمانی دا بۆ سەر گوندی حارووف لە باشووری لوبنان کوژرا.
بەگوێرەی میدیا ناوخۆیی یەکان، هێرشەکە لە کاتێکدا بووە کە فتوونی بەشداری لە پرسەی عەباس حەسەن کەركی، فەرماندەی لۆجستی میحوەری باشووری حیزبۆڵڵا کردووە. کەركی ڕۆژی هەینی لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسڕائیل بۆ سەر گوندی توول لە ناوچەی نەبەتیە کوژرا.
ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە