کۆشکی سپی داوای ڕوونکردنەوە لە هاوسەری بایدن دەکات

پەیامی کورد ... کۆشکی سپی داوای ڕوونکردنەوە لە هاوسەری بایدن دەکات
كارۆلین لیڤیت، سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی داوای له جیل بایدن خانمی یه‌كه‌می پێشووی ووڵاته‌كه‌ی كرد سه‌ردانی كۆشكی سپی بكات و ڕوونی بكاته‌وه كه چی ده‌زانێت ده‌رباره‌ی ته‌ندرووستی جۆو بایدنی هاوسه‌ری.
كارۆلین لیڤیت له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ووتی، "پێم وایه خانمی یه‌كه‌می پێشوو پێویسته راستگۆ بێت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بینیویه‌تی سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی بایدن و بیخاته‌ڕوو كه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار نه‌خۆش بوه و چی له‌وباره‌یه‌وه زانیوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، مرۆڤ ته‌نها پێویسته سه‌یری "تۆماره ڤیدیۆییه‌كان و وێنه‌كان" بكات بۆ ئه‌وه‌ی "د‌رك به‌وه بكات كه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ شاردنه‌وه‌ی" زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به باری ته‌ندرووستی ڕاسته‌قینه‌ی جۆو بایدن سه‌رۆكی پێشوو.
پێشتر كۆمارییه‌كانی كۆنگرێس ده‌ستیان كرد به ئاماده‌كاری بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و تۆمه‌تانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن دابه‌زینی ئاستی زانستی و تێكچوونی دۆخی ته‌ندرووستی بایدن له‌لایه‌ن ده‌ورووبه‌ره‌كه‌یه‌وه له ساڵی كۆتایی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا شاردراوه‌ته‌وه.
ڕۆنی جاكسۆن پزیشكی پێشوی كۆشكی سپی و نوێنه‌ری كۆمارییه‌كان ڕایگه‌یاند، جۆو بایدن كه تووشی شێرپه‌نجه‌ی پێشكه‌وتوو بووه ڕه‌نگه 12 بۆ 18 مانگی مابێت بۆ ئه‌وه‌ی بژی.
له 18ی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵ ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز له زاری ووته‌بێژی جۆو بایدن ه‌وه بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا تووشی شێرپه‌نجه‌ی قورسی پرۆستات بوه و له‌ئێستاش دا له‌ژێر چاره‌سه‌ری ووردی پزیشكی دایه.





