گۆتێرێش داوای لێکۆڵینەوە لە ‘کۆسپەکانی’ ترامپ لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

گۆتێرێش داوای لێکۆڵینەوە لە ‘کۆسپەکانی’ ترامپ لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات
پەیامی کورد   ...   گۆتێرێش داوای لێکۆڵینەوە لە ‘کۆسپەکانی’ ترامپ لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

🔸ستیفان دوجاریک، ووتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: "ئەم ئێوارەیە سکرتێری گشتی نامە و نامەی نوێنەرایەتی هەمیشەیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بەربەستەکانی سەردانەکەی سەرۆک ترامپ بۆ بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە 23ی ئەیلوول دا پێگەیشت". هەروەها سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستی کردەوە کە پێشتر فەرمانی لێکۆڵینەوەی تەواوەتی دەرکردووە”.

🔸رۆژی سێشەممە، ترامپ لەکاتی چوونە ناو بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پلیکانەیەک گیری خوارد. دواتر لە ووتارێکدا لە کۆبوونەوەی گشتی ئاماژەی بەو ڕووداوە کرد. نووسینگەی گۆتێرێش ڕوونیکردەوە کە وەستانی لەناکاوی پلیکانەکان لەکاتی سەرکەوتن دا بەهۆی چالاککردنی کەسێکەوە بووە کە بە هەڵە میکانیزمێکی سەلامەتی چالاک کردووە – ڕەنگە وێنەگری شاندی ئەمریکا بەرپرسیار بووبێت.

🔸هەروەها لە کاتی ووتارەکەی ترامپ دا، ئامێری قسەکردنەکە یەکسەر کاری نەکرد. بە ووتەی ئەو سەرکردەیەی ئەمریکا، قسەکانی تەنها ئەو کەسانە بیستراون کە لە هۆڵەکەدا بوون و هێدفۆنیان لەگەڵ وەرگێڕان هەبووە.

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە