یەمەن هێرش بۆ سەر کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکانی ئەمریکا و ئامانجەکانی ئیسرائیل ڕاگەیاند

پەیامی کورد ... یەمەن هێرش بۆ سەر کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکانی ئەمریکا و ئامانجەکانی ئیسرائیل ڕاگەیاند
یەحیا سەریع، ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە ئەنسارۆڵلا کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی ڤینسۆن و یەکەکانی شەڕی سەر بە یەمەن لە دەریای عەرەبی کردە ئامانج.
ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هێرشی کردە سەر کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکا و ئامانجەکانی ئیسرائیل لە یافا و ئەشقەلۆن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک یەحیا سەریع ، ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە ئەنسارۆڵڵا کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی ڤینسۆن و یەکەکانی شەڕی سەر بە یەمەن لە دەریای عەرەبی کردووەتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپراسیۆنەکە بە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە و بە ئامانجگرتنی کەشتییەکە 24 کاتژمێر دوای ئەوەی کەشتی فڕۆکە هەڵگری ترومان بە ناچاری ناوچەکە بەجێهێشتووە.
ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە




