یەکیتی ئەورووپا هەموو سزاکانی سەر سووریا هەڵدەگرێت

پەیامی کورد ... یەکیتی ئەورووپا هەموو سزاکانی سەر سووریا هەڵدەگرێت
دوای نزیکەی شەش مانگ لە ڕووخانی بەشار ئەسەدی حاکمی پێشووی سووریا، یەکیتی ئەورووپا سەرجەم سزا ئابوورییەکانی سەر ئەو ووڵاتەی هەڵگرت.
بە ووتەی برۆکسل، ئەو هەنگاوە بە ئامانجی ئاسانکارییە بۆ ئاوەدانکردنەوەی خێرای سووریا کە ساڵانێکە لە شەڕی ناوخۆدا بووە.
بڕیارەکە بەتایبەتی دەست ڕاگەیشتنی دووبارەی بانکی ناوەندی سووریا و بانکەکانی دیکەی ئەو ووڵاتە بە بازاڕی دارایی ئەورووپایە.
وەزیرانی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا هەفتەی ڕابردوو لەسەر هەڵگرتنی ڕێوشوێنە سزاییەکانی دژی سووریا ڕێككەوتن.
ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە




