ئه‌و ڕۆژه‌ی خیانه‌ت وه‌کوو باران به‌سه‌رمان داباری

ئه‌و ڕۆژه‌ی خیانه‌ت وه‌کوو باران به‌سه‌رمان داباری
پەیامی کورد   ...   ئه‌و ڕۆژه‌ی خیانه‌ت وه‌کوو باران به‌سه‌رمان داباری

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە یادی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەردا دەڵێت : به‌نه‌فره‌ت بێ ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌ خیانه‌ت وه‌کوو باران به‌سه‌رمان داباری و فوو له‌ چرای هیوای گه‌لێک کرا ده‌شڵێ، خیانەت دوایین پلەی نائەخلاقییە.

چوارشەممە 16ـی ئۆکتۆبەری 2024، لە یادی تێپەڕبوونی حەوت ساڵ بەسەر خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەردا نووسیوویەتی و دەڵێت: "16ی ئۆکتۆبەر ئه‌و ڕۆژه‌ی خیانه‌ت وه‌ک باران به‌سه‌رمان داباری و فوو له‌ چرای هیوای گه‌لێک کرا، دەشڵێت: لە 16ی ئۆکتۆبەردا پێكدادانی ئەقڵییەتە نەزۆكەكان لەلایه‌ن گرووپێک تۆختربۆوه‌، بۆیە مافی هەر تاكێكی كوردە پرسیار بكات كە ئەم چەشنە لەسیاسەتی خیانەتكردنی تاقمێک، بۆ چی، بۆ كێ‌ و بەرەو كوێیە؟ 

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر ئامانجی سیاسەت بەلای ئەوانەوە خۆفرۆشی نییە و كۆمەڵگەیە، ئەوە كۆمەڵگە كەرامەت و غیرەتی هەیە، واتە وەك ئەوان بێ كەرامەت و بێ غیرەت نییە و نابێ، ئەگەریش رەفاهیەتی كۆمەڵگەیە، ئەوە كۆمەڵگە دووركەوتنەوە لە نەهامەتییەكان‌ و نزیكبوونەوە لەخۆشییەكانی مەبەستە، نەوەك داگیركاری و ستەم  و بێگانه‌ په‌رستی .

ئومێد خۆشناو دەشڵێت : خیانەت دوایین پلەی نائەخلاقییە، ئیتر لە دوای داستانی سحێلا و پردێ و محموودیه‌ و مه‌خموور، بۆ خۆفرۆشان ئاشکرا بوو كە هیچ ئیرادەیەکی خۆسه‌پێن بوونی نیە بتوانێ بە زۆرە ملێ و ملهوڕی تاقمێكی هەرزەكار ناسنامەی كوردستانییەتی كەركووک بسڕێتەوە، ئیدی پێشمەرگە و خه‌ڵکی کوردستان ئامادە نین سەر بۆ هیچ هێزێك بچەمێنن، ته‌نها ئه‌و مرۆڤه‌ موتووربه‌کراوا‌نه‌ی په‌روه‌رده‌ی خیانه‌ت نه‌بێ که‌ هه‌رده‌م ئاماده‌ی خۆفرۆشی و خیانه‌ت و خۆ چه‌ماندنن.

دەڵێت: به‌نه‌فره‌ت بێ ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌ خیانه‌ت وه‌ک باران به‌سه‌رمان داباری و فوو له‌ چرای هیوای گه‌لێک کرا، ڕوو ڕه‌شی هه‌میشه‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌ر و بکه‌رانی خیانه‌ت.