باڵیۆزخانەی عێراق لە تەرابڵوس رایگەیاند کە ئەمڕۆ شەممە 40 کۆچبەر لە تەرابڵوسەوە بەرەو ئیستانبووڵ بەڕێدەخرێن
ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عێراق لە تەرابڵوس رایگەیاند کە ئەمڕۆ شەممە 40 کۆچبەر لە تەرابڵوسەوە بەرەو ئیستانبووڵ بەڕێدەخرێن و لەوێشەوە بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەگەڕێنرێنەوە.
ئەحمەد سەحاف وتیشی: رۆژی پێنجشەممە 23 کۆچبەری دیکە لە یەکێک لە بنکەکانی ناوەندی نەهێشتنی کۆچی نایاسایی لە ڕۆژهەڵاتی تەرابڵوس کە سەرجەمیان خەڵکی پارێزگای سلێمانین دۆزراونەتەوە و هەمان ڕۆژ سەردانم کردن و تەندروستییان باشە و دەستکراوە بە ڕێوشوێنێ گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عێراق دەڵێت: دەستمان کردووە بە ڕێوشوێنێ گەڕانەوەی تەرمی ئەو گەنجەی کە رۆژی 16-10-2025 گیانی لەدەستدا بوو.
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە