مەسروور بارزانی : پارتی لە ئاستی هەرێمی کوردستان گەورەترین و کاریگەرترین هێزە و ڕکابەری نییە
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی : پارتی لە ئاستی هەرێمی کوردستان گەورەترین و کاریگەرترین هێزە و ڕکابەری نییە
مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی ٢٧٥ کە لە ھەولێر سازکرا و ھەڤاڵانی سنووری مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک.گەرمیانی پارتی، تێیدا ئامادەبوون، ڕایگەیاند: پارتی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان گەورەترین و کاریگەرترین هێزە و ڕکابەری نییە، هەر بۆیەش ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئێمە زۆر گرینگە بۆ ئەوەی بە هێزێکی کاریگەرەوە بچینەوە بەغدا و شەڕی مافی هەموو خەڵکی کوردستانی ستەم لێکراو بکەین.
بەشێک لەو پەیامەی کە مەسروور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی رایگەیاند:
*بە بەرگی یاساییەوە ستەم لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کراوە، بەڵام ستەم هەر ستەمە و لە کەس قبووڵ کراو نییە و شەڕی ئێمە لە پەرلەمانی عێراق بۆ چەسپاندنی دەستوور دەبێت.
* کەرکووک خاکێک نییە بتوانین وازی لێبهێنین و هەر دەبێت کەرکووک بگەڕێنینەوە باوەشی خاکی کوردستان.
* خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان دیارە کە هەمیشە قوربانی بۆ کەرکووک داوە، ئەوانەش دیارن کە ڕێککەوتنیان کردووە بۆ دەستکەوتی شەخسی خۆیان و یارکردن بە چارەنووسی کەرکووک، بۆیە ڕێگە بە پارتی بدەن خزمەتتان بکات.
* جگە لە پارتی و بەبێ پارتی هیچ لایەنێک نییە دەستکەوتی هەبێت، ئەوەی کارێکیشی کردبێت بە هاوبەشی بووە لەگەڵ پارتی.
* بەربەست درووستکردن بۆ جێبەجێکردنی کار و پڕۆژەکانی حکوومەت و بەربەست درووست کردن بۆ پێکهێنانی حکوومەت دەستکەوت نییە تا شانازی پێوە بکرێت، شانازی ئەوەیە دڵسۆزی خەڵکی خۆتان بن.
* هاووڵاتییانی کەرکووک ڕێگە بە پارتی بدەن خزمەتتان بکات، چۆن کارەبای پڕۆژەی ڕووناکیمان بۆ هاووڵاتییانی کوردستان دابین کردووە و خزمەتگوزاری و ئاسایش و سەقامگیریمان جێگرکردووە، ئەوەش بۆ کەرکووک دەکەین و ئەو شارە دەکەینە نموونەی پێکەوەژیان.
* ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان دەبێت بەگەڕێنەوە باوەشی نیشتمان، نابێت هیچ بستێکی ئەم خاکە لەژێر دەستی داگیرکەر بێت.
*ئێمە تەنیا بەرگری لە مافی کورد ناکەین بەڵکو بەرگری لە مافی هەموو پێکهاتەکانی دیکەش دەکەین، بۆ ئەوەی ڕێڕەوی حکومڕانی ڕاست بکرێتەوە خزمەتی هەموولایەک بکرێت.
* شارەکانی عێراق و هاووڵاتییانیان لە سەخترین دۆخی ژیاندان، ئەمەش بەهۆی ئەو جیاوازییە کە لە نێوان هاووڵاتییان درووست کراوە، چوونکە ئەو هەموو داهات و سەرمایەی هەیە ناخرێتە خزمەت خەڵکییەوە.
* ئێمە دەستوورێکمان نووسی و دەنگمان لەسەریدا بۆ ئەوەی مافی هەموو پێکهاتەکانی تێدا دەستەبەر بکرێت، بەڵام تا ئێستا ماددە دەستوورییەکان پێشیل دەکرێن و جێ بەجێ ناکرێن.
*چیتر ڕێگە نادەین عێراق بەرەو دیکتاتۆرییەت و بەرەو مەرکەزییەت بۆ دواوە بگەڕێتەوە.
ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە