بەندکراوێکی سیاسی کورد خاکی ئێرانی بە جێهێشت

پەیامی کورد ... بەندکراوێکی سیاسی کورد خاکی ئێرانی بە جێهێشت
عەلی ئەڵڵاوەیسی، زیندانی سیاسی پێشووی کورد، ئێرانی بەجێهێشت
عەلی ئەڵڵاوەیسی، چالاکی سیاسی کورد و یەکێک لە گیراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی "ژن، ژیان، ئازادی"، بە هۆی زیادبوونی فشارەکانی دەزگاکانی ئیتلاعات و هەڕەشەی بەردەوامی قەزایی، ناچار بوو ئێران بەجێبهێڵێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەم زیندانییە سیاسییەی پێشوو، کە چەندین جار بانگهێشت و دەست بەسەرکرابوو، ڕۆژی شەممە، بڕیاریدا ووڵات بەجێبهێڵێت، بەهۆی ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا هەراسانکردن و ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەری تووندتر بووە.





