بەندکراوێکی سیاسی کورد لە نەخۆشخانەی ورمێ گیانی لە دەستدا

 بەندکراوێکی سیاسی کورد لە نەخۆشخانەی ورمێ گیانی لە دەستدا
پەیامی کورد   ...   بەندکراوێکی سیاسی کورد لە نەخۆشخانەی ورمێ گیانی لە دەستدا

ئەنوەر چالشی زیندانی سیاسی کورد کە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە ببوو، چوارشەممە ٩١ی فێبریوەری لە نەخۆشخانەی خومەینی شاری ورمێ گیانی لەدەستدا. 

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەنوەر چالشی بەندکراوی سیاسی زیندانی کراو لە زیندانی ورمێ تووشی شێرپەنجەی قۆڵۆن ببوو، ماوەیەک لەمەوبەر لە زیندان ئازاد کرابوو، دواتر بە هۆی تێکچوونی باری تەندرووستییەوە چوار ڕۆژ پێش ئێستا بۆ نەخۆشخانە گوازرابووەوە. 

ئەم زیندانییە سیاسییە پێشتر لە مانگی خاكەلێوەی ١٤٠٣، بەهۆی نالەباری باری تەندرووستییەوە بۆ نەخۆشخانە گوازرابووەوە، بەڵام بەهۆی دژایەتی دەزگای ئیتلاعاتی بۆ مووڵەتی نەخۆشی، بە پابەند و دەستبەند ەوە لەژێر چاودێری پزیشکیدا بوو .

ئەنوەر چالشی، خەڵکی گوندی "لۆرزینی" سەر بە ناوچەی مەرگووری ورمێ، لە ڕێکەوتی ١٢ی سەرماوەزی ١٣٩٩ لەگەڵ دوو هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی کامیل سیدان مەسکەن و مووسا ئالووسی، لە لایەن سوپای پاسداران ەوە دەست بەسەر کران. ئەم سێ کەسە تۆمەتبار بە "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم" کران و دوای تۆمەتبارکردنیان، هەریەکەیان بە ٧ ساڵ زیندانی سزا دران.

ئەنوەر چالشی دوای گواستنەوەی بۆ بەشی زیندانییانی سیاسی لە دۆخێکی سەختدا بوو و دواجار بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.
 

ئەم بابەتە 22 جار خوێندراوەتەوە