کۆڵبەرێكی تەمەن ١٧ ساڵ بە تەقەی هێزەکانی هەنگی سنووری لە سنووری نەوسوود بریندار بوو

پەیامی کورد ... کۆڵبەرێكی تەمەن ١٧ ساڵ بە تەقەی هێزەکانی هەنگی سنووری لە سنووری نەوسوود بریندار بوو
هێژا شیری، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی سەلاس باوەجانی، ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنوورییەوە لە سنووری نەوسوود کراوەتە ئامانج و بریندار بووە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو مێرمنداڵە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە كاتی كۆڵبەری لە ناوچەی سنووری نەوسوود كراوەتە ئامانج.
بەگوێرەی ئامارەکان، ساڵی ڕابردوو بەهۆی تەقەکردن لەلایەن هێزە سنوورییەکانەوە، نۆ منداڵی کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود برینداربوون.
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە




