جێگری سەرۆکی پارتی : داهاتوویەکی گەش لە بەردەم هەرێمی کوردستانە

جێگری سەرۆکی پارتی : داهاتوویەکی گەش لە بەردەم هەرێمی کوردستانە
پەیامی کورد   ...   جێگری سەرۆکی پارتی : داهاتوویەکی گەش لە بەردەم هەرێمی کوردستانە

پێنجشەممە 2/20 , مەسروور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە کادیرانی یەکیتی قوتابیان و یەکیتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە قوتابیان و لاوانی کوردستان، باوەڕیان بە خۆیان بێت و زیاتر پەرە بە تواناکانی خۆیان بدەن و لە ئاست گۆڕانکاڕی و پێشکەوتنە خێراکانی ئەم سەردەمەدا بن.

جێگری سەرۆکی پارتی، بە بۆنەی ٧٢ەمین ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو ڕێکخراوی یەکیتی قوتابیان و یەکیتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە هەردووڕێکخراوەکە کرد و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری بۆ خواستن  و ڕێنمایی و ڕاسپاردە و ڕێنوێنی پێویستی پێدان بۆ کۆنگرەی داهاتوویان کە کۆنگرەی یەکگرتنەوەی هەردوو ڕێکخراوەکەیە و بڕیارە لەم ساڵەدا ئەنجام بدرێت.

جێگری سەرۆکی پارتی، ئاماژەی بە مێژووی درەوشاوە و پڕ لە سەروەری ئەم دوو ڕێکخراوە کرد لە قۆناخە جیاوازەکاندا، لەمبارەیەوە ووتی شانازی دەکەم کە خۆم ئەندامێکی ئەم دوو ڕێکخراوە بووم و لە نزیکەوە ئاگاداری خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی هەردوو ڕێکخراوەکەم کە مایەی شانازیمانە. 

لە کۆتایی دا جێگری سەرۆکی پارتی،  پابەندبوونی پارتی بە ڕابەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی، بە پاراستن و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی خەڵکی کوردستان دووپات کردەوە و ڕوونیکردەوە کە پارتی، قوتابخانەی کوردایەتی و نیشتمانپەروەرییە و حیزبی گەنج و لاوان و سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستانە و بە پاڵپشتی و پشتیوانی لاوانی کوردستان ، داهاتوویەکی گەش لە بەردەم هەرێمی کوردستانە  و بەرەو قۆناخێکی پێشکەوتووتر هەنگاو دەنێت

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە