پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ەوە

پەیامی کورد ... پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ەوە
مەسروور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، لە ڕۆژی زمانی دایک دا دەڵێت، ڕۆژی جیهانی زمانی دایک لە سەرجەم کوردستانیان پیرۆز دەکەم. زمانی کوردی زمانی سەرەکی و فەرمی هەرێمی کوردستانە.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
ڕۆژی جیهانی زمانی دایک لە سەرجەم کوردستانیان پیرۆز دەکەم. زمانی کوردی زمانی سەرەکی و فەرمی هەرێمی کوردستانە و بە پێی دەستووری عێراقیش، یەکێک لە دوو زمانە فەرمییەکەی عێراقە.
بۆیە پەرەپێدانی زمانی کوردی ئەرکی هەموو کوردستانییەکە، بە تایبەتی پێویستە دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگا رۆشنبیری و زانستی و ئەكادیمییەکانمان، گرینگی و بایەخێکی زۆر بە زمانی کوردی بدەن.
چوونکە زمانەکەمان، بنەمایەکی گرنگ و سەرەکی بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیمانە.
لەم بۆنەیەدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە گرینگیدان بە زمانی هەموو پێکهاتە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستانیش دووپات دەکاتەوە.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




