ئیدریس كۆچه‌ر : هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی ناوی ده‌چێته سه‌ر نه‌خشه‌ی ووزه‌ی جیهان

پەیامی کورد ... ئیدریس كۆچه‌ر : هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی ناوی ده‌چێته سه‌ر نه‌خشه‌ی ووزه‌ی جیهان
شاره‌زایه‌كی ئابووری پێی وایه به هه‌نارده‌كردنەوەی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م جاره بە فەرمی ناوی هه‌رێم ده‌چێته سه‌ر نه‌خشه‌ی ووزه‌ی جیهان.
د.ئیدریس كۆچه‌ر، شاره‌زای ئابووری ڕایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، چوونكه ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت و بۆ عێراق به گشتی، پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێ، له‌ڕووی ده‌ستوورییه‌وه په‌سه‌ندكردنێكی یاسایی و ده‌ستووری وه‌ر ده‌گرێت، كاتێك دادگای فیدراڵی بڕیاری له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی ده‌ركرد، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه ڕاگرتنی نه‌وتی هه‌رێم كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی عێراق هه‌بوو."
ئه‌و شاره‌زایه‌ی ئابووری ده‌ڵێت "حكوومه‌تی فیدراڵ هه‌وڵ ده‌دات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم تا ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی داهات بۆ عێراق، تا حكوومه‌تی عێراق بتوانێت پابه‌ندییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه جێبه‌جێ بكات."
د.ئیدریس كۆچه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "یه‌كێك له كاریگه‌رییه‌كانی دیكه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌رییه‌كی ته‌واوی ده‌بێت له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ووزه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هه‌رێمی كوردستان لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی داکاری نه‌وتیان هەیە، یانیش ووڵاتانی خواستیان له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ووزه هه‌یه، من باوه‌ڕم وایە هه‌رێم ناوی ده‌كه‌وێته ناو ووزه‌ی جیهانی، بێگومان ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان."
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە




