"ئەنجامی لیژنەی بەغدا سەبارەت بە ڕووداوەکەی کەرکووک"

پەیامی کورد ... "ئەنجامی لیژنەی بەغدا سەبارەت بە ڕووداوەکەی کەرکووک"
نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق ووتی ئەو لیژنەیەی لە بەغدا پێکھاتبوو کاری خۆی تەواو کردووە و ڕاپۆرتی خۆی تا سەرەتای ھەفتەی داھاتوو تەواو دەکات.
نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق، لیوا عەبدۆلخالق تەڵعەت، ڕایگەیاند "دوای ئەوەی لیژنەیەک لە بەغدا بۆ بەدواداچوونی ڕووداوەکانی کەرکووک پێکھات و سەردانی کەرکووکمان کرد، هەموو زانیاریێکی پێویستمان لەبارەی ڕووداوەکەوە بە ووردی وەرگرتووە و دەکرێتە ڕاپۆرتێک و دەدرێتە سەرۆکوەزیرانی عێراق."
لیوا عەبدۆلخالق تەڵعەت ووتیشی "تا ڕۆژی یەکشەممە ڕاپۆرتەکە تەواو دەبێت و ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکرێت، ئەنجامەکان باشن و لە بەرژوەندی جووتیارە کوردەکانی کەرکووک دایە، دوای دەرچوونی یاسای گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان لە کەرکووک کە لە ڕۆژنامەش بڵاوکراوەتەوە، تەنیا ئەوە ماوە ئالیەتێک دابندرێت بۆ گەڕاندنەوەی زەویەکان بۆ خاوەنەکانیان، چوونکە بۆتە یاسا و تەواو بووە، زەویەکان بۆ خاوەنەکانیان دەگەڕێنەوە، تەنیا بەغدا دەیەوێت لەڕێگەی ئالیەتێکەوە زەویەکان بگەڕێنێتەوە."
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە




