دوای ساڵێك كاریگه‌رییه‌كانی ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی ڕووناكی بزانه

پەیامی کورد ... دوای ساڵێك كاریگه‌رییه‌كانی ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی ڕووناكی بزانه
به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، تا ئێستا هه‌زار و681 موەلیده كوژاونه‌ته‌وه. دەشڵێ، جگه له كوژانه‌وه‌ی موەلیده‌كان، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه و سووته‌مه‌نیش ده‌بێت.
فارس میرخان، به‌ڕێوبه‌ری گشتی لە وەزارەتی کارەبا، ڕایگه‌یاند، "ساڵێك به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی ڕووناكی تێده‌په‌ڕێت، به‌هۆی پڕۆژه‌که‌وه ته‌نیا له هه‌ولێر تا ئێستا هه‌زار و 681 موەلیده کە له 722 شوێن كاریان ده‌كرد کوژاونەتەوە، تا پڕۆژه‌ی ڕووناكی فراوانتر بێت كوژاندنه‌وه‌ی موەلیده‌كان به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت، تا كۆتایی پڕۆژه‌ی ڕووناكی هه‌موو موەلیده‌كان ده‌كوژێنه‌وه.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی كاره‌با ووتیشی، جگه له كوژاندنه‌وه‌ی موەلیده‌كان، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه‌ش درووست كردووه و ڕێژه‌یه‌كی زۆری سووته‌مه‌نیش ده‌گه‌ڕێته‌وه، پڕۆژه‌ی ڕووناكی له زۆر ڕووه‌وە سوودی هه‌یه و كاریگه‌ری ده‌بێت.
فارس میرخان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، تا پڕۆژه‌ی ڕووناكی فراوانتر بێت، زیاتر كاریگه‌رییه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون، به‌شێك له‌و كاره‌بایه به‌رهه‌م دێت به‌هۆی سه‌رپێچییه‌وه بەهەدەر دەچێت، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو تۆڕی گشتی و به‌هۆی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ڕووناكی، به‌هه‌ده‌ردانی كاره‌با كه‌م ده‌بێته‌وه.
ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە




