کەرکووک … 44ـەمین ساڵیادی کۆچی دوایی ھونەرمەند عەلی مەردان بەرز ڕاگیرا

پەیامی کورد ... کەرکووک … 44ـەمین ساڵیادی کۆچی دوایی ھونەرمەند عەلی مەردان بەرز ڕاگیرا
بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ھونەرمەندانی گەورەی کورد و نووسەر و ڕۆشنبیران و ئەدیبان و بەرپرسانی حیزبی و حکوومی و کەسایەتییە کۆمەڵایەتی و ئایینییەکان، بە سەرپەرشتی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان و بە ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی ھونەر و وێژەیی کوردی - لقی کەرکووک، ڕێوڕەسمی ٤٤ـەمین ساڵیادی کۆچی دوایی ھونەرمەند عەلی مەردان بەرز ڕاگیرا.
بڕگەکانی مەراسیم چەندین چالاکی ھونەری و ڕۆشنبیرییان لە خۆ گرتبوو، کە گوزارشت بوون لە بەرھەم و ژیانی ھونەرمەند (عەلی مەردان).
لەم مەڕاسیمەدا ڕێزلێنان بەخشرایە بنەماڵەی ھونەرمەندانی گەورەی شارەکە، لەوانە: بنەماڵەکانی (عەلی مەردان، شوکر خەیات، سەڵاح داودە، حسێن عەلی، سابیر کوردستانی، ھابە).
دواتریش ژمارەیەک ھونەرمەندانی گەورەی کورد بە چەند پارچە موزێکێک یادی ھونەرمەندی گەورەی کورد عەلی مەردانیان کردەوە و مەڕاسیمەکەیان پڕبایەختر کرد.





