دووسایدێکی دیکەی گرینگ دەکەوێتە خزمەت ھاووڵاتییان

پەیامی کورد ... دووسایدێکی دیکەی گرینگ دەکەوێتە خزمەت ھاووڵاتییان
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ووتی "ڕێگای دووسایدی کەلار بۆ دەربەندیخان، ڕێگایەکی ستراتیژییە و بە گوژمەی ١٣٦ملیار دینار بە درێژایی ٤١کم لە قۆناغی کۆتایی دایە، بڕیارە ئەمساڵ لە مانگی ھەشت بکرێتەوە."
دکتۆر ئاگرین عەبدۆڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند "پڕۆژەی رێگای دووسایدی کەلار بۆ دەربەندیخان یەکێکە لەپڕۆژە گرینگەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، سلێمانی بە کەلار و لەوێش بە پەروێزخانەوە دەبەستێتەوە، بوودجەی ئەو پڕۆژەیە ١٣٦ملیار دینارە و درێژیەکەشی ٤١کم دەبێت، ٩٨%ی تەواو بووە، تاوەکوو مانگی ٨ی ئەمساڵ تەواو دەکرێت و دەکەوێتە خزمەت ھاووڵاتییانی خۆشەویست."
دکتۆر ئاگرین عەبدۆڵڵا ووتیشی "ئەو ڕێگا دووسایدە بە کوالێتییەکی بەرز درووست کراوە و بە مواسەفاتێکی ئەندازیاری بەرز کراوە، بەردەوامیش کاری تێدا دەکرێت، لە مانگی ھەشتی ئەمساڵ دەکرێتەوە. حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرینگی زۆر بە سێکتەری ڕێگاوبان دەدات و بەردەوام ھەوڵ دەدات پڕۆژەی تازەی ڕێگاوبان جێبەجێ بکات."
ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە




