دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە

دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە
پەیامی کورد   ...   دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە

دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە سنووری پارێزگای ھەولێر کەوتنە خوارەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٤ـی تەمووزی ٢٠٢٥، دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کاتژمێرەکانی ٢٠:٢٠ و ٢٠:٢٥، لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای ھەولێر کەوتنە خوارەوە.

دژەتیرۆری کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، درۆنەکان ھیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە