ھەڵگورد شێخ نەجیب : دۆخی سنوورەکە ئارامە و کێشەی کارەباش چارەسەر دەکرێت

ھەڵگورد شێخ نەجیب : دۆخی سنوورەکە ئارامە و کێشەی کارەباش چارەسەر دەکرێت
پەیامی کورد   ...   ھەڵگورد شێخ نەجیب : دۆخی سنوورەکە ئارامە و کێشەی کارەباش چارەسەر دەکرێت

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ووتی "ئێستا دۆخی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئارامە و ئاسایی بووەتەوە، ئەو کێشەیەی کارەباش کە ھەبوو ئەمڕۆ چارەسەر دەبێت."

ھەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ڕایگەیاند "دۆخی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئارامە وئاسایی بووەتەوە، لەگەڵ وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش لەسەر ھێڵ بووینە، کێشەی کەمی کارەبا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر دەکرێت، بۆیە ئەو کێشەیەی ھەبووە ئەمڕۆ بەتەواوی چارەسەر دەبێت، لەو گوندانەی کێشە درووست بووە، مولیدە نەبووە، کارەباش کەمبووە، ئەو کێشە درووست بووە، ئێستا ئەوەش چارەسەر کراوە."
ھەڵگورد شێخ نەجیب ووتیشی "ھەر سەرەتای ئەو کێشەیەی کارەبا ئێمە لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە دانیشتنمان ئەنجام دا و گوێمان لە داواکاری ئەوان گرت و کارمان بۆ چارەسەرکردنی کرد، ئەوانەی شەوی ڕابردووش بێ مووڵەت خۆپیشاندانیان کردبوو ئەوانە نەبوون کە ئێمە بەڵێنی چارەسەری کێشەکەمان پێدابوون، کەسانی دیکە بوون، ئێستاش لە ڕووداوەکە دەکۆڵینەوە، بۆیە ئێستا سەرجەم کێشەکان بەرەو چارەسەری دەچن."

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە