دەقی ووتاری فەرماندەی گشتی ھێزی پێشمەرگە لە رێوڕەسمی دەست بەکاربوونی دوو فیرقەی وەزارەتی پێشمەرگە
پەیامی کورد ... دەقی ووتاری فەرماندەی گشتی ھێزی پێشمەرگە لە رێوڕەسمی دەست بەکاربوونی دوو فیرقەی وەزارەتی پێشمەرگە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگە لە رێوڕەسمی دەست بەکاربوونی فیرقەکانی 3 و 4ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، ووتارێکی پێشکێش کرد کە ئەم دەقەکەیەتی:
به‌ڕێز ژه‌نه‌راڵ كیڤن لی،
فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و سووریا،
ئامادەبووانی بەڕێز،
رۆژتان باش،
هه‌موو لایه‌كتان زۆر بەخێربێن بۆ رێوڕه‌سمى ده‌ستبه‌كاربوونى هه‌ردوو فیرقه‌ى سێ و چوارى پیاده‌ى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه. پاش ئه‌وه‌ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو فه‌رمانى هه‌رێمیمان بۆ دامه‌زراندنى ئه‌و دوو فیرقه‌یه ده‌ركرد، زۆر خۆشحاڵین كه ئه‌مڕۆ وه‌ك به‌شێك و هه‌نگاوێكى دیكه‌ى پرۆسه‌ى چاكسازى و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له‌ژێر چه‌ترى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا، ده‌ست به‌كارده‌بن.
ئەمڕۆ به ده‌ست به‌كاربوونى ئه‌م دوو فیرقه‌یه، ئێمه شاهیدی هەنگاوێکی نوێ و پڕبایه‌خین له‌م كاروانه‌دا كه چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامه. ئەم دەستکەوتە تەنها هەنگاوێکی رێکخستن یان کارگێڕی نییە، بەڵکوو نیشانه‌ى ئیرادەی پته‌ومان و بەرهەمی ئه‌و قوربانییە گەورانه‌یه، کە گەلى كوردستان و پێشمه‌رگه لە ماوەی چەندین دەیەدا، پێشکێشیان کردووە.
بەڕێزان،
پێشمەرگە، تەنها هێزێکی سەربازی ئاسایی نییه، بەڵکوو هەمیشە هێمای قارەمانییه‌تی و فیداکاری و پارێزەری ئاسایشی کوردستان و به‌شێكى گرینگى ناسنامه نیشتمانییه‌كه‌ى بووه. هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژى درووست بوونییه‌وه، هێزى شۆڕش و پارێزه‌رى گه‌لى كوردستان بووه. کاتێک ڕێكخراوى تیرۆریستی داعش وەک هەڕەشەیەکی جیهانی دەرکەوت، پێشمەرگە لە ڕیزى پێشەوەی ئەو هێزانە بوو کە رووبەڕووی ئەم مەترسییە و هه‌ڕه‌شه‌كانى بوونەوە.
پێشمەرگە، قاره‌مانانه شەڕێکی قورسی لە پاڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەڕێوەبرد و بۆ جیهانی سەلماند کە تەنها هێزێک نییە بۆ بەرگری لە کوردستان، بۆ پاراستنى پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان، بەڵکوو قەڵخانێکە بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی لەم هەڕەشە هاوبەشە. بۆیه ئه‌و شانازییه‌ى پێ بڕا كه به‌رگرى له ته‌واوى مرۆڤایه‌تى بكات و له‌پێناویدا به گیان و خوێن بجه‌نگێت، له كۆتاییش دا سه‌ركه‌وێت و له‌ژێر فه‌رمانده‌یى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانیدا، ئه‌فسانه‌ى داعش تێك بشكێنێت.
بەهۆی قاره‌مانییه‌تى و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌كانییه‌وه، پێشمەرگە لە ئاستی جیهاندا بووە سیمبوولى ئازایەتی و مایه‌ى شانازی گه‌لى كوردستان. له‌ناو هه‌موو گه‌لان و ووڵاتانى جیهاندا، ناوى پێشمه‌رگه، وه‌ك جه‌نگاوه‌رێكى قاره‌مان له‌پێناو پاراستنى مرۆڤایه‌تیدا ده‌ركه‌وت.
به‌ڕێزان،
ئەم دەستکەوته‌ى ئه‌مڕۆ بەدی نەدەهات، ئەگەر پشتگیری هاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نەبووایە کە بە شێوەیەکی كارا بەشدار بوون له هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى یه‌كخستنه‌وه. لە بەهێزکردنی تواناکانی هێزەکانی پێشمەرگە، چ لە رێگەی مه‌شق و راهێنان، یان دابینكردنى پێداویستی سەربازی، یانیش پشتگیری لۆجیستی.
ئێمە لە هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئەو رۆڵەی، دۆستانمان له هاوپەیمانی نێودەوڵەتی به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا بۆ پشتگیری ئێمە لە عێراق و هه‌رێمى كوردستان له سەختترین کاتەکاندا، گێڕاویانه.
هه‌روه‌ها بۆ یارمەتیدانمان لە پرۆسەی چاکسازی و یه‌كخستنه‌وه و رێکخستنەوەى پێشمه‌رگه. دۆستانمان له هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، به‌تایبه‌تى ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، ئا‌ڵمانیا، هۆڵه‌ندا، هه‌نگاریا، ئیتاڵیا و فه‌ره‌نسا، بەشدارییان لە دانانی بنەماکانی پێو‌یست بۆ یەکخستنی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگەدا كردووه، کە هەماهەنگی و کارایی دەستەبەر دەکات و پێشمه‌رگه ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ببنە هێزێکی پیشەیی و شەفاف. هێزێك، بە دڵسۆزییەوە خزمەتی گەلی کوردستان دەکات و به‌شێكى كارا و كاریگه‌ر ده‌بێت له سیستمى به‌رگریى عێراق.
ئامادەبووانی بەڕێز،
پێکهێنانی فیرقه‌كانى سێیەم و چوارەمی پیاده‌ى پێشمه‌رگه، ئەمڕۆ هەنگاوێکی گرینگ و ستراتیژییە بەرەو بەدیهێنانی ئامانجی گەورەترمان كه بریتییه له درووست‌کردنی هێزێکی نیشتمانی یەکگرتوو. هێزێك كه پیشەیی و ڕێكخراوتر بێت و لە بەرامبەر هەر هەڕەشە و مه‌ترسییەک، توانای پاراستن و بەرگریکردنی لە ووڵات هەبێت.
ئەم هێزانە لەژێر چەتری وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگەدا کار دەکەن و دڵنیایی دەده‌ن له‌وه‌ى هێزەکانمان هەمیشە لە ئامادەباشی تەواودا ده‌بن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى.
راسته، پشتگیری دۆستانمان زۆر پێو‌یست و گرینگه، بەڵام ئێمه باش دەزانین کە له كۆتاییدا سەرکەوتنی راستەقینەى ئەم پرۆسەیە، پشت بە ئیرادەی ناوخۆییمان دەبەستێت. یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە پێویستی بە کارکردنی هەموومانە بە رۆحی یه‌ك تیمی و زاڵبوون بەسەر هەر دابەشبوون و ناکۆکییەک کە لەوانەیە رێگر بێت لەم پڕۆژە نیشتمانییە. پێشمه‌رگه ده‌بێ هێزێكى نیشتمانی دوور له سیاسه‌ت و ده‌ستتێوه‌ردانى حیزبى بێت، بۆ پاراستنى كوردستان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌م، ئه‌وپه‌ڕى هاوكارى بنوێنن و یارمه‌تى بده‌ن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه. سه‌رخستنى ئه‌م پرۆسه‌یه، ئه‌ركێكى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یی هه‌موومانه و پێویسته هه‌رچى گرفت و كێشه‌ى به‌رده‌م پرۆسه‌كه هه‌یه، چاره‌سه‌ر بكرێن، تاوەكوو له كۆتاییدا هه‌موو پێشمه‌رگه، وه‌ك هێزێكى نیشتمانی كوردستانى، له‌ژێر چه‌ترى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌دا كۆبكرێنه‌وه كه یه‌ك سه‌ر‌كردایه‌تى، یه‌ك كۆنترۆڵ و یه‌ك ناوه‌ندى ئاراسته‌كردنى هه‌بێت.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز..
وێڕاى ئه‌وه‌ى، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، به‌پێى خواست و چاوه‌ڕوانی ئێمه نییه، به‌ڵام كار و هه‌وڵه‌كانى ئێمە بۆ سه‌رخستنى ئه‌م پرۆسه‌یه، لێرەدا ناوەستێت.
ئەم پڕۆژە نیشتمانییە بەڵێنی ئێمەیە بەرامبەر گه‌لى كوردستان و نەوەکانی داهاتوو. بۆیه بە هەموو وزە و توانا و ئیراده و پێداگرییەوە، بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ى هێزەکانی پێشمەرگە هەمیشە نیشانه‌ى یەکڕیزى و هێز و قەڵخانێک بن بۆ پاراستنی کوردستان لە هەموو هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه و له كاتێكدا هاوكارى و هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سوپاى عێراق زۆر پێو‌یست و زۆر گرینگ هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، داوا له حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق ده‌كه‌ین، به‌پێى ده‌ستوور و یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا بكات و، وه‌ك به‌شێك له سیستمى به‌رگری عێراق، له هه‌موو روویه‌كه‌وه ئه‌رك و پابه‌ندییه‌كانى خۆى به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه جێبه‌جێ بكات.
قاره‌مانییه‌تى و قوربانییه‌كانى پێشمه‌رگه و خوێنی پاكى شەهیدانى نه‌مرى كوردستان، له‌گه‌ڵ پشتگیری هاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و پابەندی هاوبەشمان، وا دەکەن ئەمڕۆ لێرە دا بە شانازی و سەربەرزییەوە له كاروانى خزمه‌ت و پێش خستنى كوردستان به‌رده‌وام بین و، هه‌رگیز كۆڵ نه‌ده‌ین له هه‌وڵى یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه.
دڵنیام، ئه‌م ده‌ست به‌كاربوونه‌ى هه‌ردوو فیرقه‌ى سێ و چوار و به‌رده‌وامى و به‌ره‌وپێش چوونى پرۆسه‌ى یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، وێڕاى هه‌موو به‌ربه‌ست و كێشه‌كان، مایه‌ى خۆشحاڵییه‌كى زۆرى گه‌لى كوردستانه و گیانى شه‌هیدان شاد ده‌كات.
هه‌روه‌ها له كاتێكدا ناوچه‌كه به دۆخێكى ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێت و رووبه‌ڕووى چه‌ندین ئاڵنگارى ده‌بینه‌وه، گه‌لى كوردستان به تامه‌زرۆیى و ئومێده‌وه چاوه‌ڕێى هه‌واڵى دامه‌زراندنى كابینه‌ى تازه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه.
بۆیه داوا له لایه‌نه سه‌ركه‌وتووه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌م، ئه‌مه بكه‌نه ئه‌وله‌وییه‌تى یه‌كه‌میان و به سه‌ركه‌وتنى گفتوگۆكان و رێككه‌وتن و پێكهێنانى حكوومه‌تى تازه، دڵى گه‌لى كوردستان خۆش بكه‌ن. به زووترین كات، حكوومه‌تێك پێكبهێنن كه ووڵامگۆى داوا و پێشبینییه‌كانى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان بێت.
ده‌ستخۆشى و سوپاس و پێزانینمان بۆ هەموو ئەوانەی بەشدارییان لە بەدیهێنانی ئەم دەستکەوته‌ى ئه‌مڕۆدا كرد.
سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان،
هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان.
هیواى رۆژێكى خۆش بۆ هه‌موو لایه‌كتان ده‌خوازم.
زۆر سوپاس.