سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له‌ كونسووڵى گشتی نوێى هێندووستان كرد

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له‌ كونسووڵى گشتی نوێى هێندووستان كرد
پەیامی کورد   ...   سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له‌ كونسووڵى گشتی نوێى هێندووستان كرد

پێشنیوه‌ڕۆى یه‌كشه‌ممه‌ 2025/6/29 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ بریجیش كۆمار، كونسووڵى گشتی نوێى هێندووستان له‌ هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ست به‌كاربوون، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه‌.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه‌ و ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تی فراوانكردنى هاوكاری هاوبه‌ش له‌ بواره‌ جیاكادا، بیروڕایان گۆڕییەوە‌، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته‌ سه‌ر كار و چالاكی ده‌ستى كار و كۆمپانیا هێندییه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.

دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە