سەرۆكی حكوومەت پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە كرد

سەرۆكی حكوومەت پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە كرد
پەیامی کورد    ...   سەرۆكی حكوومەت پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە كرد

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد و چەند بابەتێك تاوتوێ كران.

پێنجشەممە 29/5/2025، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرا کە بڕیارە لە مانگی 11ی ئەمساڵ بکرێت.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، جەخت لە گرینگی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و مافەکانی گشت پێکهاتەکانی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و ناردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە.

ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە