نێچیرڤان بارزانى پهیوهندییهكى تهلهفۆنی له وهزیرى دهرهوهى ئهمریكاوه پێگهیشت

پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى پهیوهندییهكى تهلهفۆنی له وهزیرى دهرهوهى ئهمریكاوه پێگهیشت
ئێوارەی چوارشەممە ٢٠٢٥/٥/٢٨ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا ھەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندی ستراتیژی ئەمریکا و ھەرێمی کوردستان کردەوە، ھەروەھا باسیان لە ھاوکاری بواری ئابووری و ووزە و گرینگی بەردەوامبوونی ھەماھەنگی نێوانیان کرد بۆ پشتگیری سەقامگیری و ئارامی لە عێراق، سووریا و ناوچەکە بەگشتی.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سوپاسی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ ڕۆڵ و ھەوڵەکانی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی لێکگەیشتن و گفتوگۆی بنیاتنەرانەوە.
ڕۆبیۆ جەختی لەوە کردەوە کە پشتگیری ئەمریکا بۆ ھەرێمی کوردستان، بە بنەمایەکی سەرەکی پەیوەندی ستراتیژی ئەمریکا لەگەڵ عێراقدا دەمێنێتەوە. لە بەرامبەردا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیری ئەمریکا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە




