ڕاگەێندراوێک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ەوە

پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ەوە
پێنجشەممە، 29ـی ئایاری 2025، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەێندراوێکی دەربارەی نووسراوەکەی دوێنێی وەزارەتی دارایی فیدرال بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەگەر تا پێش جەژنی پیرۆزی قوربان ماف و شایستە دارایی یەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکرێت هەڵوێستی جیددیمان دەبێت.
دهقی ڕاگهێندراوهكهی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان:
ڕای گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە حکوومەتی فیدراڵی بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و دوا پێشلکاریشی نووسراوەکەی دوێنێی وەزارەتی داراییە کە دژی دەستوور و بنەماکانی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکوومەتە و، بە سیاسی کردنی قووتی خەڵکە، ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمیتەی ناوەندی پارتیمان لە ٢/ ٦/ ٢٠٢٥ دەخەینە بەرباس و بڕیاروەرگرتن و ئەگەر تا پێش جەژنی پیرۆزی قوربان ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکرێت هەڵوێستی جدیمان دەبێت و ڕایدەگەێنین.
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٩ـی ٥ـی ٢٠٢٥
ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە




