سەرۆکوەزیران پێشوازی لە پاتریک دۆرێڵ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد

سەرۆکوەزیران پێشوازی لە پاتریک دۆرێڵ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆکوەزیران پێشوازی لە پاتریک دۆرێڵ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد

دووشەممە 6/30، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە یان برێم کونسووڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ، بیروڕا لەبارەی پێشخستنی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە و دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا .

تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، لەمبارەیەوە جەخت لە گرینگی ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە.

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە