سەرۆکی ھەرێمی کوردستان داكۆكى له پێكهوهژیان و مافى پێكهاتهكان دهكاتهوه

پەیامی کورد ... سەرۆکی ھەرێمی کوردستان داكۆكى له پێكهوهژیان و مافى پێكهاتهكان دهكاتهوه
پێنجشەممە ٢٠٢٥/٧/٣١ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئایدن مەعرووف، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان و شاندێکی یاوەری کرد و لە دیدارێکدا، دۆخی پێکھاتەکان و ھاوبەشی و بەشدارییان لە ژیانی سیاسی و کارگێڕی ھەرێمی کوردستان دا تاوتوێ کرا.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پابەندی ھەرێمی کوردستانی بە پاراستن و برەودان بە کولتووری پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن و لێبوردەیی لەنێوان تەواوی پێکھاتە کوردستانییەکان دا دووپات کردەوە، ھەروەھا داکۆکی لە ھاووڵاتی بوون و ماف و ئەرکەکانی ھەموو پێکھاتەکان کرد.
لای خۆیەوە ئایدن مەعرووف، وێڕای دەربڕینی ستایش و پێزانینی پێکھاتەکان بۆ کولتووری پێکەوەژیان لە ھەرێمی کوردستان، جەختی لە ڕۆڵ و ھاوبەشی و بەشداری پێکھاتەکانی گەلی کوردستان لە ھەموو کایەکانی ژیان دا کردەوە.





