سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا كۆبووه‌وه‌

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا كۆبووه‌وه‌
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا كۆبووه‌وه‌

پێنجشەممە ٢٠٢٥/٧/٣١ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژەنەراڵ کیڤن لامبێرد، فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە وەزیر و سوپاسالاری پێشمەرگە و کونسووڵی گشتی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ئەمنی و ھەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆر و پەلامار و جووڵەکانی داعش تاوتوێ کران، ھەروەھا باس لە پێویستی کاراکردنی زیاتری ھەنگاوەکانی پرۆسەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە و چاکسازی لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کرا.

ھەردوولا ھاوڕا بوون کە داعش ھێشتا مەترسییەکی ڕاستەقینەیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و سووریا بەتایبەتی، بۆیە پێویستە ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان ھاوکاری و ھەماھەنگی بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان و ھەموو ھاوکارییەک بکەن بۆ نەھێشتنی یەکجاری ھێزەکانی لە سووریا و عێراق، بۆ ئەم مەبەستەش بەردەوامی ئەرکی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتییان بە پێویست زانی.

ھەردوولا داکۆکییان کردەوە کە کورد و پێکھاتەکان لە سووریا دەبێ ھاوبەشێکی کارای ئێستا و داھاتووی ووڵات بن، ھەروەھا دوایین پێشھاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و لێکەوتە و کاریگەرییەکانی بەسەر سەقامگیری ووڵاتانی ناوچەکەوە، پەیوەندییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە